مایکرۆسۆفت 1, تشرینی یەکەم 2023

مایکرۆسۆفت وەک باشترین کۆمپانیای جیهان لە لایەن گۆڤاری تایم دیاری کرا

 

گۆڤاری بەناوبانگی Time لیستی باشترین کۆمپانیاکانی جیهانی بۆ ساڵی 2023 دیاری کرد، وە مایکرۆسۆفتی وەک باشترین کۆمپانیا لە جیهاندا دەستنیشان کرد.

گۆڤارەکە لەسەر بنەمای گەشەکردنی داهات، دەنگی فەرمانبەرانی گۆڤارەکە، بواری پاراستنی ژینگە، بواری کۆمەڵایەتی، داهێنان و زیاتریش ئەم ڕیزبەندییەی کردووە.

مایکرۆسۆفت لە کۆی 100 خاڵ 96.46 خاڵی بەدەست هێناوە. لە دوای مایکرۆسۆفتەوە کۆمپانیای ئەپڵ و لە دوای ئەویش کۆمپانیای Alphabet (خاوەن کۆمپانیای گووگڵ) دێت. پاشان کۆمپانیای مێتا دێت و پاشان کۆمپانیای Accenture دێت. پێنج باشترین کۆمپانیا لە جیهاندا بە پێی گۆڤارەکە لە بواری تەکنەلۆژین، وە کۆمپانیای شەشەم کە Pfizer ـە لە بواری تەندرووستی و دەرمانە.

سەرچاوە Windows Central
بۆچونی تۆ