ژیری دەستکرد AI 1, تشرینی یەکەم 2023

چاتبۆتەکەی گووگڵ بیرەوەی بۆ زیاد دەکرێت


هەر یەکەمان کاتێک پرسیارێک یان داواکارییەک لە چاتبۆتەکانی وەک Bard و ChatGPT و Bing دەکەین ئەوا حەز دەکەین بە بێ پێدانی وردەکاری هەموو کاتێک ڕاستەوخۆ داواکارییەکەمان یان پرسیارەکەمان بۆ جێ بەجێ بکات و وەڵامی بداتەوە. گووگڵیش چارەسەرێکی ئەم کێشەیەمان بۆ دەکات بە زیاد کردنی تایبەتمەندی (Memory) یاخود (یادەوەری) بۆ چاتبۆتەکەی. با بە نمونەیەک باسی بکەم بۆتان، بۆ نمونە تۆ سەرقاڵی فێڕبوونی زمانی پڕۆگرامینگی Swiftـی و ڕجیمێکی نان خواردن پەیڕەو دەکەیت کە گۆشتی تێدا نییە، ئەوا هەر کاتێک پرسیارێکت لە چاتبۆتەکە کرد سەبارەت بەم دوو بابەتە ئەوا لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی لە بەشی Memory زیادت کردووە وەڵامت دەداتەوە. بەشی یادەوەری لە لاتەنیشتی چاتبۆتەکە بوونی دەبێت و دەکەوێتە خوارەوەی بەشی Recent و هەر کاتێکیش بتەوێت دەتوانیت زانیارییەکانی بەشەکە بسڕیتەوە یان ناچالاکی بکەیت.

سەرچاوە 9to5Google
بۆچونی تۆ