گووگڵ
3, تشرینی یەکەم 2023
نوێکردنەوەی سیستەمی کرۆمبووک پڵەس بۆ هەندێک لە کرۆمبووکە ئاساییەکانیش بەردەست دەبێت

ئەمڕۆ گووگڵ بڕوانامە و باجێکی نوێی بۆ کرۆمبووک بە ناوی کرۆمبووک پڵەس ڕاگەیاند. هەر لاپتۆپێک ئەم باجەی هەبێت ئەوا بە کرۆمبووکی ئاست بەرز ناوزەند دەکرێت، کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی زیاتر دەربارەی کرۆمبووک پڵەس.
ئێستا گووگڵ ڕایگەیاندووە ئەو تایبەتمەندییانەی کە بۆ کرۆمبووک پڵەس بەردەست دەبن وەک تێهەڵکێش کردنی زیاتری زیرەکی دەستکرد و غێم کردنی پاشبنەما و باشتر کردنی ڕووناکی و باشتر کردنی پەیوەندی ڤیدیۆی و زیاتریش، بۆ هەندێک لە کرۆمبووکە ئاساییەکانیش بەردەست دەبێت.
ئەم بەردەست بوونە لە ڕێگەی نوێکردنەوەیەکەوە دەبێت و ئەم نوێکردنەوەیە لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگەوە بۆ ئەم مۆدێلانە دەست بە ڕەوانە کردنی دەکرێت:

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.