گووگڵ 2, تشرینی یەکەم 2023

گووگڵ بڕوانامەی کرۆمبووک پڵەس بە کرۆمبووکە ئاست بەرزەکان دەبەخشێت

 

گووگڵ ڕێگەپێدان و بڕوانامەیەکی نوێی بۆ کرۆمبووکەکان بە ناوی کرۆمبووک پڵەس ڕاگەیاند کە تایبەتە بە کرۆمبووکە ئاست بەرزەکان. ئەمەش یارمەتی کڕیاران دەدات لەوەی بە ئاسانی کرۆمبووکی ئاست بەرز بدۆزنەوە بۆ کڕین. هاوشێوەی پرۆگرامی Evoی ئێنتێڵ بۆ کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز. هەر لاپتۆپێک بۆ ئەوەی باج و بڕوانامەی کرۆمبووک پڵەس بەدەست بهێنێت دەبێت بە لایەنی کەمەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەبێت:

  • پرۆسێسەر: Intel Core i3 سەرووتر یاخوود AMD Ryzen 7000.
  • ڕوونما: جۆری IPS LCD و بە لایەنی کەم ڕوونی 1080 پێکسڵ.
  • وێبکام: ڕوونی 1080 پێکسڵ و سەرووتر.
  • ڕام: بە لایەنی کەم 8 گێگابایت.
  • بیرگە: بە لایەنی کەم 128 گێگابایت.

 

بەڵام ئەوەی سەیرە هیچ ئاماژەیەک بە تەمەنی پاتری نەکراوە، پێشووتر گووگڵ ڕایگەیاند دەبێت هەموو کرۆمبووکەکان بە لایەنی پاترییەکانیان کەم بەرگەی 10 کاتژمێر کار کردن بگرن، بەڵام هیچ ڕێژەیەک بۆ کرۆمبووک پڵەس دیاری نەکراوە.

بە پێی وتەی گووگڵ، هەر لاپتۆپێک ئەم باجەی هەبێت هەندێک تایبەتمەندی نوێ و نایابی زیرەکی دەستکردی بۆ بەردەست دەبێت.

ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم بڕوانامەیە، چەند کۆمپانیایەک بەرهەمی خۆیان نمایش کرد بەم بڕوانامەیەوە، لەوانە:

  • لاپتۆپی Lenovo IdeaPad Gaming ChromeBook Plus 16: کرۆمبووکێکی گەیمینگە بە تەختەکلیلی RGB و ڕوونمای 120 هێرتز و نرخی دەستپێکی 599 دۆلار.
  • لاپتۆپی Lenovo IdeaPad Flex 5i Chromebook Plus 14: لاپتۆپێکی قەدکراوە و نرخی لە 499 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
  • لاپتۆپی Lenovo IdeaPad Slim 3i Chromebook Plus 14: لاپتۆپێکی کێش سووکە و نرخی لە 549.99 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
  • لاپتۆپی HP Chromebook Plus x360 14 و Chromebook Plus 15.6: لاپتۆپێکیان بە 360 پلە دەسورێتەوە و بە پێی وتەی ئێچ پی دیزاین کراوە بۆ داهێنان و درووستکردنی بێ سنوور، نرخی جۆری 360 پلە لە 749.99 دۆلار و جۆری ئاسایی لە 599.99 دۆلار دەستپێدەکات.
  • لاپتۆپی Acer Chromebook Plus 515 و 514: لاپتۆپی نرخ هەرزانن بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel و AMD Ryzen، نرخیان لە 399.99 دۆلار و 449.99 دۆلار دەستپێدەکات.
سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ