ڤیڤۆ 14, ئاب 2023

بە فەرمی تابلێتی Vivo Pad Air لە چین نمایش کرا

 

ئەمڕۆ ڤیڤۆ تابلێتێکی نوێی لە چین بە نرخێکی گونجاو نمایش کرد.

 

تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 11.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە.

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و چوار بڵندگۆی ستێریۆی هەیە. هەروەها خاوەندارێتی لە پاترییەکی قەبارە 8,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 44 وات دەکات.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 250 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ