ئامێرە هەمەجۆرەکان 29, تشرینی دووەم 2023

کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 4 Pro نمایش کرا

لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Redmi K70 و بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro و لاپتۆپی Redmi Book 14، بڕاندی ڕێدمی کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 4 Pro نمایش کرد.

یەکەم کاتژمێری ڕێدمییە کە لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە و بڕوانامەی IP68 هەیە کە بەرگەی 50 مەتر قوڵای ژێر ئاوی هەیە.

ڕوونماکەی قەبارەی 1.97 ئینجە و لەجۆری AMOLED و ڕوونی 390*450 پیکسڵە و بەرزترین ڕووناکی دەگاتە 600 نیت.

هەر یەک لە هەستەوەرە تەندروستییەکانی پێوانی ترپەی دڵ، پێوانی ئۆکسجینی خوێن، چاودێریکردنی نووستن و چاودێریکردنی سوڕی مانگانەی خانمان لە خۆ دەگرێت.

پشتگیری لە 150 وەرزشی جیاواز دەکات و GPS تێدا جێگیر کراوە. بەرگەی 20 ڕۆژ لە بەکارهێنانی ئاسایی دەگرێت. نرخی کاتژمێرەکە بریتییە لە 70 دۆلار.

خوێنەری بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکەبە:

زنجیرە مۆبایلی Redmi K70 نمایش کرا

لاپتۆپی Redmi Book (2024) نمایش کرا

بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro نمایش کرا

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ