ژیری دەستکرد AI
18, تشرینی یەکەم 2023
بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە، Stack Overflow زیاتر لە سەد فەرمانبەر لە کارەکەی لادەبات

پێگە و ماڵپەڕی Stack Overflowی بەناوبانگ و تایبەت بە پرسیاری و وەڵامی گەشەپێدەرانی بواری تەکنەلۆژیا، نزیکەی %28ی فەرمانبەرەکانی کە زیاتر لە 100 فەرمانبەرن لە کار کردن لادەبات. لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ماڵپەڕەکە وتی کە “ئەمساڵ هەنگاوی زۆرمان ناوە بۆ ئەوەی خەرجیمان کەمتر بکەینەوە”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوە بخاتەڕوو کە ئەو هەنگاوانە چین، وتی “بەداخەوە ئەو گۆڕانکاریانە بەس نەبوون.” و ناچار بووین ئەم ڕێژەیە لە کار کردن لابدەین. لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیرەکی دەستکرد بووبە جێگایەک بۆ وەڵامدانەوەی زۆرینەی گەشەپێدەران و سەردانیکەرانی پێگە و ماڵپەڕی Stack Overflow کەم بوویەوە. بۆیە پێشبینی دەکرێت لابردنی ئەم فەرمانبەرانە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە بێت لە پاش ئەوەی سەردانیکەرانی پێگەکە بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە کەم بووەتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.