ئۆپۆ
15, ئەیلوول 2023
مۆبایلی Oppo A2 Pro بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 7050 و ڕوونمای 120 هێرتز لە چین نمایش کرا

ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەندی لە وڵاتی چین بە ناوی Oppo A2 Pro نمایش کرد. لەگەڵ ئەوەی کە ئاست مامناوەندە، بەڵام دیزاینێکی نوێ و نایابی هەیە و پشتەوەی جلدە. ئەو وەشانەی کە پشتەوەی جلدە کێشی 185 گرامە، بەڵام بە دوو ڕەنگی ئاساییش بەردەست دەبێت کە کێشیان 183 گرامە.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 920 نیت لەسەر جێگیر کراوە.
چیپسێتی MediaTek Dimensity 7050 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، لەگەڵ کامێرای پۆرترەیتی 2 مێگاپێکسڵی.

سێڵفییەکەی 8 مێگاپێکسڵە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات هەیە.
بڕوانامەی IP54ی بەدەست هێناوە و پەنجەمۆرەکەی لە ژێر ڕوونمایە. نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 250 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 275 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 330 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.