شاومی 30, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی مۆبایلەکانی  Mi 10T و Mi 10T Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 865 و ڕوونمای 144 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرا

می 10 تی و می 10 تی پرۆ یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای شاومین ڕوونمای 144 هێرتز لە خۆ بگرن، هەروەها ڕوونماکانیان لە جۆری LCDـیە و تەختە، خاوەن تایبەتمەندییەکی نوێی کۆمپانیای شاومین بە ناوی Adaptive Sync Display کە ڕێک خستنی تێکڕای نوێ بوونەوەکانە لە دۆخە جیاوازەکاندا، بۆ نموونە لە 48 هێرتز بۆ فیلم و 60 هێرتز بۆ ڤیدیۆ و 90 هێرتز و 120 هێرتز و 144 هێرتۆ بۆ یارییەکان جێگیر دەکات

هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجین بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و ڕەهەندی 20:9 و بڕوانامەی HDR 10 و ڕوونی 650 نێت لە خۆ دەگرن، هەروەها بە شووشە پارێزەری Gorilla Glass 5 پشتەوە و پێشەوە و کامێراکانیشی پارێزراون، هەروەها لاکانی لە ئەلەمنیۆم پێک هاتووە و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتدا لە خۆ دەگرێت

هەردوو مۆبایلەکە هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 865ـن و کار بە ڕووکاری MIUI 12 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 دەکات و خاوەن پاتری 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێرین و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 33 وات دەکەن

لە دواوەیدا می 10 تی پرۆ خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی کە توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و 13 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە و پشتگیری HDR دەکات

می 10 تیش بەهەمان شێوە خاوەن 3 کامێرایە لە بەشی دواوەیدا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و و 13 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 5 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها سێڵفی 20 مێگاپێکسڵیش

هەردوو مۆبایلەکە بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرن و پشتگیری Hi-res و درووست کەری لەرینەوەی X-axis دەکەن

جگە لە کامێرا، جیاوازی هەردوو مۆدێلەکە لە بیرگە و ڕامە بە دڵنیاییشەوە لە نرخ، می 10 تی بە بیرگەی 128 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت، می 10 تی پرۆ بە بیرگەی 128 گێگابایت 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت

می 10 تی بە نرخی 499 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 549 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت هەروەها می 10 تی پرۆ بە نرخی 599 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 649 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە ئەوروپا بەردەست دەخرێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi
بۆچونی تۆ