گووگڵ 19, تشرینی یەکەم 2023

گووگڵ پشتڕاستی کردەوە لە داهاتوودا مۆبایل لە هیندستان بەرهەم دەهێنێت

 

لە نۆیەمین بۆنەی ساڵانەی گووگڵ لە هیندستان کۆمپانیاکە ڕاگەیاندراوێکی گرنگی بڵاو کردەوە. گووگڵ ئاشکرای کرد لە داهاتوودا مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ لە هیندستان بەرهەم دەهێنێت. دوای بەرز بوونەوەی خواستی کڕیاران لەو وڵاتە بۆ مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ، جێگری سەرۆکی باڵای گووگڵ بۆ ئامێر و خزمەتگوزارییەکان، Rick Osterloh، هیندستانی وەک یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکانی جیهان بۆ مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ دیاری کرد. ئامانجی گووگڵ ئەوەیە کە لە ساڵی داهاتوودا دەست بکات بە بەرهەمهێنانی زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 لە هیندستان و پاشان بەرهەمهێنانی مۆدێلەکانی دیکەش.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیاکە سەرکەوتنێکی دیکەیە بۆ حکومەتی هیندستان، پێشووتر کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەک سامسۆنگ و ئەپڵی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنانی گەورە لە وڵاتەکەیدا بکەن، وە ئێستاش گووگڵ وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیدا دەکات. ئەپڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017 ئایفۆنی لە هیندستان بەرهەم هێنا، بەڵام ئەوکاتە بەرهەمهێنانەکان بۆ مۆدێلی کۆنتر بوون. هەروەها بەرهەمهێنان لە سەرەتادا شەش بۆ نۆ مانگ لە دوای چینەوە بوو بەڵام بە شێوەیەکی بەردەوام باشتر بووە. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بازاڕی هیندستان ببێت بە یەکێک (یاخوود گەورەترین) بازاڕە گەورەکانی مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ