ئۆپۆ 25, تشرینی یەکەم 2023

مۆبایلی OPPO A2m نمایش کرا


ئۆپۆ بە بێدەنگی مۆبایلی OPPO A2m نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 6.56 ئینجە لە جۆری LCD و بە ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز. چیپسێتی MediaTek Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە ، ڕامی جۆری LPPDR4x و بیرگەی جۆری UFS2.2 لەسەر جێگیر کراوە. کار بە ڕووکاری ColorOS 13.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات.

کامێرای سەرەکی دواوە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپیسکڵ. هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت جێگیر کراوە و دەرچەی جاک و MicroSD لە خۆ دەگرێت. بڕوانامەی IP54 بۆ دژە پرژەی ئاو لە خۆ دەگرێت. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر \ کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات لە خۆ دەگرێت.

نرخی دەستپێکی بۆ ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 205 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ