ئۆنەر 14, حوزه‌یران 2024

مۆبایلی Honor X6b نمایش کرا

ئۆنەر مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی X نمایش کرد، بە ناوی Honor X6b. ڕوونماکەی لە جۆری LCD و بە قەبارەی 6.56 ئینج و ڕوونی +HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپیکسڵە. چیسپێتی Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە. بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 کار دەکات لە ڕووکاری MagicOS 8.0. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,200 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات.

تاکو ئێستا کاتی بەردەست بوون و نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ