گووگڵ 1, تشرینی دووەم 2023

یوتیوب بە جدی دەستی کردووە بە قەدەغەکردنی Ad Blocker


یوتیوب هەوڵەکانی فراوانتر کردووە بۆ قەدەغەکردنی Ad Blocker. بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی یوتیوب بە پێگەی The Vergeــی ڕاگەیاندووە کە “هەوڵێکی جیهانیان دەست پێکردووە بۆ قەدەغەکردنەکە”.
ئەگەر یوتیوب ئاگادارت بکاتەوە لەسەر بەکارنەهێنانی Ad Blocker ئەوا ناهێڵێت سەیری ڤیدیۆکە بکەیت تاکو ئەو کاتەی Ad Blockerـەکە ناچالاک دەکەیت. هەروەها پێت ڕادەگەیەنێت کە دەبێت ڕێگە بدەیت ڕیکلامەکان دەربکەون یاخود بەشداری لە پلانی Premium بکە کە هیچ ڕیکلامێک لە خۆ ناگرێت.


یوتیوب لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە Ad Blockers بەکارنەهێنن بەڵام تاکو ئەم دوایەش تەنها ژمارەیەکی کەمی بەکارهێنەران ئاگادار دەکرانەوە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Youtube یوتیوب
بۆچونی تۆ