ئاسایشی ئەلیکترۆنی 24, تشرینی دووه‌م 2019

وەنپڵەس ڕایگەیاند کە زانیارییەکانی هەندێک لە بەکارهێنەرانیان هاک کراون

کۆمپانیای وەنپڵەس دانی پێدانا کە زانیارییەکانی هەندێک لە بەکارهێنەران هاک کراون و تووشی دزین بوونەتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکی فۆڕمی ماڵپەڕی فەرمی وەنپڵەسدا، کۆمپانیا چینییەکە ڕایگەیاند کە زانیارییەکانی وەک ناو، ژمارە تەلەفۆن، ئیمەیڵ و ناونیشانی ڕەوانەکردنی ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانیان هاک کراون و لە دەستی لایەنێکی دیکەدان. هەرچی دەربارەی زانیارییەکانی پارەدان، وشەی نهێنی و هەژمارەکانە، پارێزراون و تووشی دزین نەبوونەتەوە.

وەنپڵەس ئاماژەی بەوە داوە کە زانیارییە هاک کراوەکان تەنها کۆگای سەرهێڵی کۆمپانیاکەی گرتۆتەوە، نەوەک خودی مۆبایلەکانیان. کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو کەلێنەکەیان دۆزیوەتەوە و دەیانەوێت دڵنیا ببنەوە کە هیچ کەلێنێکی دیکەی وا لە ماڵپەڕەکەیان بوونی نییە.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە هەنگاوی خێرا دەنێن بۆ چارەسەرکردنی کەلێنەکە و دڵنیا بوونەوە لە نەبوونی هیچ کەلێنێکی دیکەی لەو جۆرە لە ماڵپەڕەکەیان.

وەنپڵەس ڕاینەگەیاندووە کە ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانە چەندێکن کە زانیارییەکانیان هاک کراون، بەڵام ڕایگەیاند کە ئەو بەکارهێنەرانەی زانیارییەکانیان هاک کراون، لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادار دەکرێنەوە. هەر بۆیە ئەگەر ئیمەیڵت لە لایەن وەنپڵەسەوە سەبارەت بەو کێشەیە بەدەست گەیشت، مانای وایە کە زانیارییەکانت هاک کراون، بە پێچەوانەوە هاک کردنەکە تۆی نەگرۆتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە زانیاری بەکارهێنەرانی وەنپڵەس تووشی دزین دەبنەوە، لە مانگی 1 ـی ساڵی ڕابردووشدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە زانیاری زیاتر لە 40,000 بەکارهێنەرانی تووشی هاک کردن بوو و لە نێو زانیارییە هاک کراوەکاندا کارتی بانکی بوونی هەبوو.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ