ئامێرە هەمەجۆرەکان 17, ئازار 2020

ئەپڵ بیستۆکی بێوایەری Powerbeats ـی بە نرخی 149$ و پاتری 15 کاتژمێرییەوە ڕاگەیاند

لە پاش بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک دزەپێکراو، دواجار کۆمپانیای Beats ـی سەر بە ئەپڵ بیستۆکی بێوایەری Powerbeats ـی بە نرخی 149$ و پاتری 15 کاتژمێرییەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاستیدا، چاوەڕوان دەکرا بیستۆکەکە ناوی Powerbeats 4 ببێت، بەڵام خاوەن هیچ ژمارەیەک نییە لە ناوەکەیدا. هاوشێوەی نەوەی پێش خۆی، خاوەن وایەرە، بەڵام وایەری ئەم نەوە نوێیە لە پشت گوێوە دەچێتە پشتەوە لە جیاتی ئەوەی لە پێشەوە بڕواتەوە پشت گوێ.

وا دەردەکەوێت گۆڕانکاری باش لە بیستۆکە نوێیەکەدا کرابێت، خاوەن پاترییەکە کە بەرگەی 15 کاتژمێر لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرێت، لە کاتێکدا پاتری Powerbeats 3 بەرگەی 13 کاتژمێری لە بەکارهێنانی بەردەوام دەگرت. هاوشێوەی Powerbeats Pro، ئەم بیستۆکە نوێیەش خاوەن بڕوانامەی IPX4 ـە بۆ بەرگری لە بەرامبەر تۆز و ئاو. هەروەها خاوەن هەستەوەری H1 ـە کە لەمەودوا بە گوتنی “Hey Siri”، یاریدەدەری دەنگی Siri دەست بە کار دەکات.

کۆمپانیای Beats دەڵێت بیستۆکەکە خاوەن هەمان جۆرایەتی دەنگی Powerbeats Pro ـە، بەمەش دەیکاتە بیستۆکی بێوایەری ڕاستەقینە. دوگمەی کاراکردن لەسەر بیستۆکی چەپ و دوگمەکانی دەستکاریکردنی دەنگ و فرە فرمانەکان لەسەر پیتی “b” ـی بیستۆکی ڕاست بوونیان هەن.

بیستۆکی بێوایەری Powerbeats خاوەن وایەری بارگاویکەرەوەی USB-A دەبێت لە نێو پاکەتدا، بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی سوور و نرخی 149$ لە ڕێکەوتی 18 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ