تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 14, تشرینی دووەم 2023

تایبەتمەندی هاوڕێ نزیکەکان لە ئینستەگرام ئێستا بۆ پۆست و ڕیلیش بەردەستە

لە نوێترین تایبەتمەندی ئینستەگرامدا تایبەتمەندی هاوڕێ نزیکەکان (Close Friends) بۆ پۆست و ڕیلیش زیاد کراوە. پێشووتر ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ ستۆری و تێبینی (Notes) بەردەست بوو. تایبەتمەندییەکە بریتییە لە دیاری کردنی چەند کەسێک لە لیستێکدا، وە پاشان ئەو بڵاو کراوانە تەنها ئەو کەسانە دەیبینن کە دیاریت کردوون.

بۆ پۆست کردن بەم شێوەیە، کاتێک دەتەوێت پۆست بکەیت دەبێت بەشی Audience هەڵببژێریت و پاشان Close Friends هەڵببژێریت و پۆست بکەیت. وە هاوشێوەی ستۆری، ئەستێرەیەکی سەوز لەسەر پۆستەکە بەردەست دەبێت و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە لیستی هاوڕێ نزیکەکاندایت.

*لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لێرە بەردەست نەبێت، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ