10
هەواڵ 16, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

بە فەرمی بەشی دووەم لە یاری Fortnite بە ناوی Fortnite Chapter 2 بە نەخشەی نوێ و زیاترەوە بەردەستکرا

لە پاش ئەوەی بۆ ماوەی 2 لە نیشاندانی چاڵێکی ڕەش لە نەخشەی یاری Fortnite و کۆتایی هێنان بە وەرزی دەیەمی یارییەکە، سەرئەنجام کۆمپانیای Epic Games یاری Fortnite ـی نوێکردەوە و بەشی دووەمی لە یارییەکە بە ناوی Fortnite Chapter 2 بە نەخشەی نوێ و زیاترەوە بەردەستکرد.

بەشە نوێیەکەی یارییەکە خاوەن نەخشەیەکی تەواو نوێیە کە 13 شوێنی نوێ لەخۆ دەگرێت بۆ گەڕان تێیدا. هەروەها یەکێک لە دیارترین گۆڕانکارییەکانی دیکەی بەشە نوێیەکە، هەبوونی ناوچەی ئاویی و بەلەم و توانای مەلەکردنە، هەروەها ژمارەیەک کەرەستەی نوێ زیادکراون و خاوەن ژمارەیەک بەرگ و جوڵە و چەک و ئامرازی شەڕکردنی نوێیە.

کۆمپانیای Epic Games دەڵێت بەشە نوێیەکەی یارییەکە زیاتر بەچێژترە. هەروەک پێشتر، بەشی Battle Pass ـی یارییەکە خاوەن 100 یاسای کراوەیە، بەڵام قۆناغەکانی هەژمار زیادکراون بۆ 250 قۆناغ. هەروەها بەشە نوێیەکەی یارییەکە خاوەن ژمارەیەک مەدالیا و خەڵاتی نوێترە.

بەشی دووەمی یاری Fortnite درێژە دەکێشێت و لە داهاتوودا چەند وەرزێکی نوێی لێ بەردەست دەکرێت. مێژووی بەردەستکردنی وەرزی دەیەمی بەشی یەکەمی یارییەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 8 ـی ئەمساڵ و لەم مانگەدا کۆتایی پێهات.

ئێستا وەشانی نوێ لە یارییەکە بۆ سەرجەم سەکۆیەکان بە لەخۆگرتنی بەشە نوێیەکە و گۆڕانکارییەکانی بەردەستە بۆ داگرتن.

سەرچاوە BBCEngadget
بۆچونی تۆ