سیستەمی وەگەرخەر 19, تشرینی دووەم 2023

ئێستا هەندێک مۆبایلی کۆمپانیای دیکەش پشتگیری لە ئەپی Link to Windows دەکەن

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئۆپۆدا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوە چوو، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند پشتیگریان بۆ هەندێک لە مۆبایلەکانیان بۆ کار کردن لەگەڵ ئەپی Link to Windows لەسەر ویندۆز زیاد کردووە. پێشووتر تەنها مۆبایلەکانی سامسۆنگ و Surface Duoی مایکرۆسۆفت و هەندێک لە مۆبایلەکانی ئۆنەر پشتگیریان لەم ئەپە دەکرد، بەڵام ئێستا هەندێک لە مۆبایلەکانی کۆمپانیای OnePlus, Oppo, Realme ـش پشتگیری لەم ئەپە دەکەن. ئەپەکە بەکار دێت بۆ گرێدانی مۆبایل بە کۆمپیوتەری ویندۆز کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت بینین و وەڵامدانەوەی نامەکان، تەماشا کردنی ئاگانامەکان و زیاتریش ئەنجام بدەیت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Windows ویندۆز
بۆچونی تۆ