ئەپ و نەرمەکاڵا 8, كانونی دووه‌م 2020

لەمەودوا یاریدەدەری دەنگی Google Assistant توانای دەبێت نووسینی نێو پەڕەی وێبگەڕەکان بە 42 زمان بخوێنێتەوە

لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES 2020 ـدا، کۆمپانیای Google بە لایەنی کەمەوە چالاکییەکی هەموو و تایبەتمەندییەکی گرنگی بۆ یاریدەدەری دەنگی Google Assistant ڕاگەیاند.

کۆمپانیای Google تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ یاریدەدەری دەنگی Google Assistant بە ناوی Previewing ڕاگەیاند، تایبەتمەندییەکە تایبەتە بە خوێندنەوەی نووسینەکان لە نێو پەڕەی وێبگەڕەکاندا. کاتێک کە پێی دەڵێیت “Hey Google, read this”، ڕاستەوخۆ چی دەقە نووسینێک لە نێو پەڕە کراوەکەی وێبگەڕەکەتدا هەبێت، دەیخوێنێتەوە.

ئەم تایبەتمەندییە توانای هەیە بە 42 زمانی جیاواز نووسینەکان بخوێنێتەوە.

هەر وەک کە تاوەکو ئێستا بەردەست نەکراوە، ڕەنگە گۆڕانکاری لە ڕووکاری خوێندنەوەیدا ڕووبدات بەر لەوەی بەردەست بکرێت. Google دەڵێت کار لەسەر زیادکردنی تایبەتمەندی دیاریکردنی وشەکان و هاتنە خوارەوەی خودکارانەی پەڕەکە دەکەن لە کاتی خوێندنەوە بۆ تایبەتمەندییەکە.

کۆمپانیاکە ئاشکرای نەکرد کە کەی ئەم تایبەتمەندییە بۆ یاریدەدەرە دەنگییەکە بەردەست دەکرێت، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت ماوەیەکی زۆر بخایەنێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ