ئەندرۆید 26, كانونی دووه‌م 2020

9 مۆبایلی دیکەی LG وەشانی Android 10 ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت لە ئەمساڵدا

ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی Android بۆ بەکارهێنەران لە لایەن کۆمپانیای LG ـییەوە جێگەی ڕەزامەندی نییە، بەڵام هەمیشە کار لەسەر باشترکردنی ڕووکارە بنچینەکراوەکەی لەسەر Android دەکات. لە پێشوودا کۆمپانیاکە وەشانی Android 10 ـی ڕەوانەی مۆبایلەکانی LG G8 ThinQ و یەکە کۆرییەکانی LG V50 ThinQ 5G کردبوو، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە وەشانە نوێیەکەی Android ڕەوانەی مۆبایلی زیاتر دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵاتی ئیتاڵیا، کۆمپانیای LG باسی لە ئامانجەکانی داهاتوویان و ئەو مۆبایلانەیان دەکرد کە ڕووکاری نوێی LG UX 9.0 ـی بنچینەکراو لەسەر وەشانی Android 10 ـیان لە ئەمساڵدا پێدەگات. هاوکات ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکە و ناوی مۆبایلەکانیشی ئاشکرا کرد، کە ئەمانەن:

  • کانوونی دووەمی 2020:
    • LG V50 ThinQ
  • چارەکی دووەمی 2020:
    • LG G8X
  • چارەکی سێیەمی 2020:
    • LG G7
    • LG G8S
    • LG V40
  • چارەکی چوارەمی 2020:
    • LG K50S
    • LG K40S
    • LG K50
    • Q60

ڕەوانەکردنی وەشانەکە نوێیەکە بۆ مۆبایلە ناوبراوەکان سەرجەم بەکارهێنەرانی ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە، بەڵام نازاندرێت کە کاتی ڕەوانەکردنی بە پێی ناوچە جیاوازەکان دەبێت یاخود بە شێوەی سەرتاسەری دەبێت.

سەرچاوە GMSArena
بۆچونی تۆ