ئۆپۆ 23, تشرینی دووەم 2023

تابلێتی OPPO Pad Air 2 نمایش کرا 

هاوشانی زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 11، ئۆپۆ دووەم نەوەی تابلێتی Oppo Pad Air 2 نمایش کرد.

تابلێتەکە ڕوونماکەی قەبارەی 11.35 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕوونی 2.4Kـەیە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە و ڕووناکی دەگاتە 400 نیت.

بە چیپسێتی MediaTek Helio G99 بەهێز کراوە و بە ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 13.2 بنچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 کار دەکات.

کامێرای سەرەکی و سێڵفی تابلێتەکە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە. دەرچەی SD card و جاکی هەیە و پشتگیری لە Dolby Atmos و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت. پاترییەکەی 8,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.

نرخی تابلێتەکە بۆ ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 185 دۆلار و بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 210 دۆلار و بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 240 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ