Open AI
4, نیسان 2025
کۆمپانیای OpenAI ڕایگەیاند هەردوو مۆدێلی o3 و o4-mini بڵاو دەکەنەوە

لە دوای بڵاو نەکردنەوەی مۆدێلی o3 لە مانگی دووی ئەمساڵ، OpenAI ڕایگەیاند هەردوو مۆدێلی o3 و o4-mini لە چەند هەفتەی داهاتوو بڵاو دەکەنەوە.
سام ئاڵتمان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری OpenAI، لە پۆستێکی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەو پلانە جێبەجێ ناکەن کە پێشووتر ڕایانگەیاند بۆ بڵاو کردنەوەی وەشانی GPT-5 چاتبۆتەکە. کە مۆدێلێکی یەکگرتوو دەبێت هەموو تایبەتمەندییەکانی وەشانی ئێستای چاتبۆتەکە لە خۆ دەگرێت.
ئاڵتمان ڕایگەیاند، پێیان وایە دەبێت وەشانە نوێیەکە زۆر لەوە باشتر بکە کە بیرییان لێ دەکردەوە لە پێش بڵاو کردنەوەی. هەروەها سەختی زۆرییان لە جێبەجێکردنی پلانەکانیان بۆ هاتۆتە پێش.
هەروەها باسی لەوەش کرد بڵاو کردنەوەی GPT-5 چەند مانگێک دوا دەکەوێت. کۆمپانیاکە لە ڕابردوو ڕایگەیاند کە وەشانە نوێیەکە بە خۆڕایی دەبێت بۆ هەمووان و بەشداربووانی پڵەس دەتوانن بە توانایەکی زیاتر وەشانە نوێیەکە بەکاربهێنن.
OpenAI ڕووبەرووی فشارێکی زۆر دەبێتەوە لەلایەن DeepSeek کە مۆدێلەکانی بە شێوەی سەرچاوە کراوە بەردەستە و هەمووان دەتوانن سوودی لێ ببینن، بە پێچەوانەی OpenAI کە بە شێوەیەکی سنوودارتر بەردەست دەکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.