هەواڵ 24, تشرینی دووەم 2023

بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکیەوە ڕیکلام لە یاری Assassin’s Creed Odyssey دەردەکەوێت

بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی لە یاری Assassin’s Creed Odyssey، ڕیکلامی یاری Assassin’s Creed Mirage دەردەکەوێت لە لای بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس کە داشکاندن بۆ یارییەکە کراوە.

ڕیکلامەکە لەو کاتە دەردەکەوێت کە یاریکەران نەخشەی یارییەکە دەکەنەوە. وتەبێژی کۆمپانیای یوبیسۆفت سەبارەت بە کێشەکە بە پێگەی The Verge ڕایگەیاند، “هەر کە زانیمان کێشەیەکی وا بوونی هەیە چارەسەرمان کرد”.

یوبیسۆفت لە تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوودا بە تویتەر ناسرابوو) ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە کێشەکە دا، یوبیسۆفت دەڵێت ویستویانە کە ڕیکلامەکە لە Menu یارییەکە دەربکەوێت، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکەوە لە کاتی کردنەوەی نەخشەی یارییەکە دەرکەوتووە و دواتر کێشەکەیان چارەسەر کردووە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Ubisoft یوبیسۆفت
بۆچونی تۆ