فەیسبووک 27, كانونی یه‌كه‌م 2019

چیدیکە ناتوانیت بەبێ هەژماری Facebook داخڵی Facebook Messenger ببیت

لە پێشوودا، دەوتوانی بەبێ هەبوونی هەژمارێکی Facebook، داخڵی خزمەتگوزاری Facebook Messenger ببیت، بەڵام دیارە ئەمە گۆڕا.

پێگەی VentureBeat لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە کە لەسەر بنەمای پشتڕاستکردنەوەی فەرمی فەیسبووک، چیدیکە کۆمپانیاکە ڕێگە نادات بەبێ هەبوونی هەژمارێکی Facebook داخڵی خزمەتگوزاری نامەبەری Facebook Messenger بکرێت. لە پێشوودا، دەتوانرا لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنێکی بەکارنەهاتووەوە، داخڵی Facebook Messenger ببوویتایە و سوودت لە خزمەتگوزارییە نامەبەرەکە ببینیبایە.

لە زاری فەیسبووکەوە، هۆکاری ئەنجامدانی ئەمە، دەگەڕێتەوە بۆ تێبینی کۆمپانیاکە لەسەر ئەوەی کە زۆرینەی ئەوانەی داخڵی خزمەتگوزاری نامەبەری Facebook Messenger ببوون لە ڕابردوودا، خاوەن هەژماری Facebook ببوون.

لە مانگی 6 ـی ساڵی 2015 ـدا، فەیسبووک ڕێگەی بە بەژداربووە نوێیەکانی Facebook Messenger دەدا تاوەکو بەبێ هەبوونی هەژماری Facebook داخڵی خزمەتگوزارییەکە ببوونایە. ئەمەش سەرەتا بۆ بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، پیرۆ و فەنزوێلا بەردەستکرا.

بۆ ئەو کەسانەی کە پێشووتر بەبێ هەژماری Facebook داخڵی Facebook Messenger ببوون، پێویست ناکات هیچ ئەنجام بدەن و هیچ شتێکیان لەسەر داوا نەکراوە.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ