ئامێرە هەمەجۆرەکان
27, تشرینی دووەم 2023
لاپتۆپی Redmi Book 16، کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 4 و Redmi Buds 5 Pro لەگەڵ زنجیرە مۆبایلی Redmi K70 نمایش دەکرێن
وا بڕیارە لە ڕۆژی چوارشەممە شاومی بۆنە ببەستێت و زنجیرە مۆبایلی Redmi K70 نمایش بکات. وەکو هەمیشە چەند بەرهەمێکی دیکەش هاوشانی زنجیرە مۆبایلەکە نمایش دەکرێن. کە ئەوانیش بریتین لە لاپتۆپێک، بیستۆکێک و کاتژمێرێکی زیرەک.
لاپتۆپی Redmi Book 16 (2024)، بە چیپسێتی Intel i5-13500H بەهێز دەکرێت. هەروەها ڕامی جۆری LPDDR5 بە خێرای 6,400 مێگابایت لە چرکەیەکدا لە خۆ دەگرێت. هاوکات هەریەک لە دەرچەکانی USB-C و HDMI و USB-3.2 جاکی دەبێت.
کاتژمێری Redmi Watch 4 بە کۆمەڵێک دیزاینی قایشی جیاواز بەردەست دەبێت، وەک سلیکۆن و پۆڵا و چەرم و woven fabric material. هەروەها دەبێتە یەکەم کاتژمێری ڕێدمی کە لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە. ڕوونماکەی قەبارەی 1.97 ئینج دەبێت لە جۆری LTPS AMOLED و بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتز.
هەروەها بیستۆکی بێ تەلی Redmi Buds 5 Pro بە سێ ڕەنگی جیاواز و دیزاینێکی کەشخە نمایش دەکرێت. کە پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) دەکات.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.