رەقەکاڵا
7, کانوونی دووەم 2025
ئەیسەر لاپتۆپی Predator Helios 18 بە ڕوونمای mini LED و 4k نمایش کرد
ئەیسەر لە کۆنگرەی CES 2025 لاپتۆپی Predator Helios نوێ کردەوە کە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بەردەست دەبێت. قەبارەی 18 ئینجی لاپتۆپەکە ڕوونماکەی Dual Mode لە خۆ دەگرێت بۆ گۆڕین لە نێوان ڕوونی بەرز و تێکڕای نوێ بوونەوەی نزم یان ڕوونی نزم و تێکڕایی نوێ بوونەوەی بەرز. ڕوونماکەی لە جۆری mini LED و ڕوونی WQXGA و تێکڕای نوێ بوونەوەی 250 هێرتزە. رووناکی دەگاتە 1,000 نیت و پشتگیری لە Nvidia G-Sync دەکات.
لە بەشی ناوەوە، بە بژاردەی چیسپێتی تاکو Core Ultra 9 275HX و گرافیک کاردی RTX 5090 بەردەست دەبێت، لەگەڵ ڕامی 192 گێگابایت و 6 تێرابایت PCIe Gen 5 SSD. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 2,999 دۆلار.
قەبارەی 16 ئینج ڕوونماکەی روونی 2560*1600 پیسکڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە. بەهەمان بژاردەی چیسپێت و گرافیک کاردی برا گەورەکەی بەردەست دەبێت. بەڵام تەنها تاکو رامی 64 گێگابایت و بیرگەی 4 تێرابایت.
هەردوو لاپتۆپەکە پشتگیری لە Wi-Fi 7 و Bluetooth 5.3 دەکەن و دوو دەرچەی Thunderbolt 5 لە خۆ دەگرن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.