ڕێدمی
29, تشرینی دووەم 2023
زنجیرە مۆبایلی Redmi K70 نمایش کرا

شاومی ئەمڕۆ بۆنەیەکی لە چین ڕێکخست و براندی ڕێدمی سەر بە کۆمپانیاکە زنجیرە مۆبایلی Redmi K70ی نمایش کرد. زنجیرەکە 3 مۆبایل لە خۆ دەگرێت کە K70e, K70, K70 Pro ـن.
جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ هەندێک خاڵی هاوبەشیان هەیە، هەردووکیان ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجیان هەیە کە درووستکراوی کۆمپانیای TCL ـە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەردووکیان ڕووناکی کۆتاییان دەگاتە 4,000 نیت بەمەش دەبنە ڕووناکترین ڕوونما لە مێژووی مۆبایلە زیرەکەکاندا. هەردوو مۆبایلەکە کامێرای سەرەکی دواوەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS، کامێرای دووەم و سێیەمی جۆری ئاسایی ڕوونیان 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و ماکرۆ، بەڵام جۆری پرۆ 50 مێگاپێکسڵ و 12 مێگاپێکسڵە بۆ تێلەفۆتۆی 2 هێندە و گۆشە فراوان. هەردووکیان کامێرای سێڵفییان ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 و جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییان قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.
نرخی جۆری پرۆ بەم شێوەیەیە لە چین:
12/256GB: $465
16/256GB: $508
16/512GB: $550
24/1TB: $621
هەروەها جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلەکە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Lamborghini بۆ دیزاین بەرهەم دەهێندرێت.

نرخی جۆری ئاسایی بەم شێوەیەیە:
12+256 = $350
16+256 = $379
16+512 = $421
16+1TB = $477
هەروەها جۆری K70e نمایش کرا کە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز هەیە. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نیت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS، کامێرای دووەم و سێیەمی ڕوونیان 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و ماکرۆ، کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە. چیپسێتی Mediatek Dimensity 8300 Ultra لەسەر جێگیر کراوە و پاتری قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات.

هەروەها نرخەکانی بەم شێوەیەن:
12+256 = $285
12+512 = $310
16+1TB = $365
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.