تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
10, ئاب 2023
عێراق بەکارهێنانی زاراوەی ‘هاوڕەگەزبازی’ لە میدیاکان قەدەغە دەکات

عێراق بە فەرمی فەرمانی بە سەرجەم کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاکان کرد کە لە دەوڵەتی عەرەبیدا کاردەکەن، دەستەواژەی “هاوڕەگەزبازی” بەکارنەهێنن و لەبری ئەوە دەستەواژەی”لادانێکی سێکسی” بەکار بهێنن.
لە بەڵگەنامەی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی عێراقدا هاتووە، بەکارهێنانی دەستەواژەی “جێندەر”یش قەدەغە کراوە. لە هەموو کۆمپانیاکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی قەدەغە کردووە کە مۆڵەتیان پێدراوە لە هیچ یەکێک لە بەرنامەکان و ماڵپەڕێکدا ئەو دەستەواژانە بەکاربهێنن.
وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند، هێشتا سزای سەرپێچیکردنی یاساکە دیارینەکراوە بەڵام دەکرێت غەرامەکردن لەخۆبگرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.