مۆبایل و تابلێت
3, کانوونی دووەم 2024
پێگەی Counterpoint: فرۆشی مۆبایلە ئاست بەرزەکان لە ساڵی 2023 گەشەی کردووە
پێگەی Counterpoint دواین ئاماری فرۆشی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە. بە پێی راپۆرتەکە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023 فرۆشی ئەو مۆبایلانەی کە نرخییان لە 600 زیاترە بەڕێژەی %6 زیادی کردووە بەراورد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو.
کە ئەمەش پێچەوانەی دابەزینی پێشبینیکراوە بازاڕی گشتی مۆبایلە زیرەکەکانە. هەروەها لە ڕاپۆڕتەکە ئاماژە بەوەش کراو کە لە ئێستادا مۆبایلە ئاست بەرزەکان %24 فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان پێک دەهێنن.
ئەپڵ لە پێشەنگی فرۆشەکان ماوەتەوە و چوار هێندە فرۆشی زیاترە لە پلەی دووەم کە سامسۆنگە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سامسۆنگ و هواوەی فرۆشییان زیادی کردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.