رەقەکاڵا 4, کانوونی دووەم 2024

کۆمپانیای Dell مۆنیتەرێکی چەماوەی بە ڕوونی 5K نمایش کرد

لە پێش گەورە کۆنگرەی ساڵانەی تەکنەلۆژیا، CES، کۆمپانیای دێڵ یەکەمین مۆنیتەری چەماوەی نمایش کرد کە ڕوونی 5K قەبارەی 40 ئینج و پێنج ئەستێرەی بەدەست هێناوە لە بڕوانامەی ئاسوودەیی چاو.

مۆنیتەرەکە توانای پیشاندانی 1.07 ملیار ڕەنگی هەیە و بڕوانامەی VESA DisplayHDR 600 خاوەندارێتی دەکات و پانێڵی مۆنیتەرەکە IPS Black Panel و بە ڕەهەندی 2,000:1.

دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت کە توانای هەیە 140 وات ووزە بگوازێتەوە. لەگەڵ هەر یەک لە دەرچەکانی HDMI 2.1 و Display Port 2.1 و USB-A و USB-C لە خۆ دەگرێت.

ئەگەر قەبارەکەت پێ گەورەیە، ئەوا دێڵ قەبارەیەکی بچووکتری مۆنیتەرەکەی نمایش کرد بەهەمان تایبەتمەندی کە تەنها ڕوونییەکەی 2K، هەروەها قەبارەی 34 ئینجە.

نرخی بژاردەی قەبارە گەورەکە 2,400 دۆلارە و قەبارە بچووکەکەی 1,020 دۆلارە و لە ڕۆژی 27 مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Dell دێڵ
بۆچونی تۆ