گووگڵ 24, حوزه‌یران 2023

گووگڵ یاری سەرهێڵ لە ناو یوتیوب تاقی دەکاتەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەی Wall Street Journal بێت، یوتیوب بانگهێشتی کارمەندەکانی کردووە بۆ تاقیکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ بەناوی Playables، کە بەکارهێنەران دەتوانن یارییە سەرهێڵەکان (ئۆنڵاین) تاقی بکەنەوە ڕاستەوخۆ لە ناو خودی یوتیوبدا. بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی سەرچاوەکە دەستی کەوتووە، گرینگ نییە مۆبایل بەکاردەھێنێیت یان کۆمپیوتەر، بەکارهێنەران دەتوانن لە ماڵپەڕی یوتیوب بە بەکارهێنانی وێبگەڕ یان لە ڕێگەی ئەپی یوتیوب لەسەر مۆبایلەکانی ئەندرۆید یان ئایفۆن یارییەکان تاقی بکەیتەوە.

 

لە ئێستادا چەندین یاری بەردەستە بۆ تاقیکردنەوە، بەڵام تەنها باس لە یاری Stack Bounce کراوە بە تایبەتی.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ