ئۆنەر 4, کانوونی دووەم 2024

بەفەرمی مۆبایلی Honor X50 GT بە چیپسێتی Snapdrafon 8+ Gen 1 نمایش کرا

ئۆنەر ئەمڕۆ لە چین مۆبایلی Honor X50 GT نمایش کرد. ڕوونمای مۆبایلەکە لە جۆری OLED و ڕوونی 1.5K و قەبارەی 6.78 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

بەشی پشتەوەی دوو کامێرای لە خۆ دەگرێت، بە ڕوونی 108 و 2 مێگاپیکسڵ، لەگەڵ سێڵفی 8 مێگاپێکسڵی. کامێرای سەرەکی پشتگیری لە 3 هێندە لە نزیککردنەوەی جۆری Lossless دەکات.

چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 35 وات.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بەم جۆرە دەبێت:

ڕامی 12 گێگابایت + بیرگەی 256 گێگابایت = 309 دۆلار

ڕامی 16 گێگابایت + بیرگەی 256 گێگابایت = 337 دۆلار

ڕامی 16 گێگابایت + بیرگەی 512 گێگابایت = 365 دۆلار

ڕامی 16 گێگابایت + بیرگەی 1 تێرابایت = 408 دۆلار

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ