بەرواری بڵاوکردنەوەی یاری Call of Duty Modern Warfare III ئاشکرا کرا
کۆمپانیای درووستکەری زنجیرە یاری Call of duty کە کۆمپانیای Activision ـە چەند خولەکێک پێش ئێستا بە فەرمی ڕایگەیاند بەشی نوێی یارییەکە بە ناوی Call of Duty: Modern Warfare III لە ڕۆژی 10ی مانگی 11ی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە.
تەنها تیزەرێک لە یارییەکە ئاشکرا کرا و تاوەکو ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکەی یارییەکە نازانرێت و نازانرێت بۆ سەر کام کۆنسۆڵ و جۆری کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت و قەبارەی چەندە.