ژیری دەستکرد AI
4, کانوونی دووەم 2024
گووگڵ وەەشانی Bard Advance بەم زووانە بەردەست دەخات، بەڵام لەوانەیە بە خۆڕایی نەبێت!
لەوانەیە گووگڵ بەم زووانە وەشانی چاتبۆتی Bard Advance بەردەست بخات، هەروەها لەوانەیە بە خۆڕایی نەبێت و یەکەم هەنگاوی گووگڵ بێت بۆ کۆکردنەوەی پارە لە چاتبۆتی Bard. چەند کۆدێک لە وێبسایتی چاتبۆتی Bard دەری دەخەن کە لەسەرەتادا دەتوانیت سێ مانگ چاتبۆتەکە بە خۆڕایی بەکاربهێنیت، بەڵام دواتر پێوستی بە پارە دان دەبێت بۆ بەکارهێنانی. بەکارهێنەرێک لە تۆڕی ئێکس (لە ڕابردوو بە تویتەر ناسرابوو) سکرین شۆتێکی کۆدەکانی بڵاو کردەوە، کە دەبێت بەشداری یەکێک لە پلانەکانی Google One بکەیت بۆ بەکارهێنانی چاتبۆتەکە.
گووگڵ لە سەرەتای مانگی ڕابردوو هاوشانی ڕاگەیاندنی مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini، وەشانە نوێیەکەی ڕاگەیاند، کە لە سەرەتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت، کە بە جۆری Ultra مۆدێلە نوێیەکە بەهێز کراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.