رەقەکاڵا
8, کانوونی دووەم 2024
سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای ڕوون (شەفاف)ـی microLED لە جیهان نمایش کرد
سامسۆنگ بەردەوامە لە نمایش کردنی بەرهەمەکانی لە کۆنگرەی CES 2024 و ئەمجارەیان یەکەمین ڕوونمای ڕوون (شەفاف)ـی microLED لە جیهان نمایش کرد. تاکو ئێستا تێچوو و کاتی بەردەست بوونی ڕوونما نوێیەکان ئاشکرا نەکراوە. سامسۆنگ تەنها بە نمایش کردنی یەک ڕوونماوە نەوەستا، بەڵکو سێ ڕوونمای ڕوون (شەفاف)ـی جیاوازی نمایش کرد، کە لە ڕووی دیزاینەوە جیاوازییان هەیە.
هەروەها بە پێی وتەی سامسۆنگ، لەبەر ئەوەی ڕوونمای microLED ڕووناکی زیاترە لە پانێڵی OLED، ئەوا ڕووناکی دەرەوە کاریگەری کەمتر دەبێت لەسەر ڕوونماکە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.