ئەی ئێم دی
8, کانوونی دووەم 2024
گرافیک کاردی Radeon RX 7600 XT نرخی 329 دۆلار دەبێت و دەتوانێت یارییەکان بە 2K کار پێ بکات
ئەی ئێم دی گرافیک کاردی Radeon RX 7600 XT نمایش کرد، کە توانای هەیە یارییەکان بە ڕوونی 2K کار پێ بکات و نرخی بریتییە لە 329 دۆلار و لە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
گرافیک کاردەکە ڕامی 16 گێگابایت دەبێت، کە ئەمەش دوو هێندەی جۆری ئاسایی گرافیک کاردەکەیە.
2048 ناووکی strema processor لە خۆ دەگرێت و پێویستی بە 190 وات ووزە دەبێت بۆ کارپێکردن. هەورەها ئەی ئێم دی ڕایگەیاند، لە یارییەکانی، وەک، Starfield, Shadow of the Tomb Raider, Watch Dogs: Legion, Assassin’s Creed Mirage, and Forza Horizon 5 گرافیک کاردەکە سەروو 60fps پەخش دەکات بە ڕوونی 2K.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.