ئەپڵ 5, تشرینی یەکەم 2023

ئەپڵ وەشانی iOS 17.0.3ی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی گەرمبوونی ئایفۆن 15 ڕەوانە کرد

 

ماوەیەک پێش ئێستا، پاش ئەوەی هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 باسیان لە گەرمبوونی مۆبایلەکانیان کرد، ئەپڵ لۆمەی ئەپەکانی لایەنی سێیەمی وەک ئینستەگرام و Uber و کێشەیەک لە iOS 17 کرد بۆ گەرمبوونی ئایفۆن 15. دواجار ئەپڵ وەشانێکی تایبەت بە چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەی ڕەوانەی بەکارهێنەران کرد.

وەشانی iOS 17.0.3 کە بۆ تەواوی مۆبایلە پشتگیری لێکراوەکان بەردەستە تایبەتە بە چارەسەر کردنی کێشەی گەرمبوونی ئایفۆن 15. هەروەها بۆ مۆدێلەکانی دیکە چارەسەری هەندێک کێشەی بچووک دەکات. قەبارەی وەشانەکە سەروو 400 مێگابایتە و لە ئێستادا بەردەستە بۆ دابەزاندن.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ