سامسۆنگ
18, کانوونی دووەم 2024
ئینستەگرام و سناپچات دەتوانن تایبەتمەندییە ڕەسەنەکانی کامێرای گالەکسی ئێس 24 بەکار بهێنن

سامسۆنگ لەگەڵ ئینستەگرام و سناپچات گەیشتە ڕێککەوتن بۆ زیاد کردنی هەندێک تایبەتمەندی کامێرای گالەکسی ئێس 24 بۆ نێو ئەپەکانیان و سوود وەرگرتن لێی. دەتوانیت تایبەتمەندی “Super HDR” بەکار بێنیت و سوود لە تایبەتمەندی باشتر کراوی “Nightography” وەربگریت و لەگەڵ تایبەتمەندی جێگیر کردنی ڤیدیۆ. بۆ تایبەتمەندی جێگیر کردنی ڤیدیۆ پێویستە سەرەتا لە ئەپی سەرەکی کامێرای مۆبایلەکە تایبەتمەندییەکە کار پێ بکەیت.
سامسۆنگ لەگەڵ ئینستەگرام هاوبەشییەکەی قووڵتر دەکاتەوە بە تایبەتمەندی زیاتری دەستکاری کردنی وێنە و ڤیدیۆ گ و دەتوانیت ستۆری ئینستەگرام ڕاستەوخۆ لە وێنەی جوڵاوەوە درووست بکەیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.