10
رەقەکاڵا 24, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ چیپی Exynos 990 ـی بە پشتگیری لە نوێبوونەوەی ڕوونمای 120 هێرتز و زیاترەوە ڕاگەیاند

لە کۆنگرەی Samsung Tech Day 2019 لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای سامسۆنگ چیپی Exynos 990 ـی بە پشتگیری لە نوێبوونەوەی ڕوونمای 120 هێرتز و زیاترەوە ڕاگەیاند.

چیپی نوێی Exynos 990 قەبارەی 7 نانۆمەترە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات و خاوەن مۆدیەمی نوێی جۆری Exynos Modem 5123 ـە. چیپە نوێیەکە بە بەراورد بە چیپەکانی Exynos 9820 و Exynos 9825، بە ڕێژەی 20% خێراترە و توانای کاردانەوەی بۆ فرمانەکان زیاترە.

وەک هەمیشە، سامسۆنگ تاقیکردنەوەی کات لەسەر چیپە نوێیەکانی ئاشکرا ناکات. بەڵام چیپە نوێیەکە خاوەن 2 ناوکی نوێی بە توانا، 2 یەکەی بە توانای Cortex A76 و 4 یەکەی ناوکی Cortex-A55 ـە. دوانە ناوکی NPU لە چیپەکەدا وەکو خۆی هێشتراوەتەوە و پەرەی پێ نەدراوە، بەڵام DSP باشتر کراوە. سامسۆنگ دەڵێت چیپە نوێیەکە توانای هەیە 10 ترلیۆن کردار لە چرکەیەکدا ئەنجام بدات.

مۆدیەمی Exynos Modem 5123 یەکێک لە مۆدیۆمە پشتگیر لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەکانە. توانای هەیە بگات بە خێرایی داگرتنی 3 گێگابت/چرکە بە ڕایەڵەی LTE.

چیپی Exynos 990 پشتگیری لە فراوانی بیرگەی LPDDR5 دەکات بۆ گواستنەوەی زانیاری بە شێوەی باشتر. پشتگیری لە نوێبوونەوەی ڕوونما بە توانای 120 هێرتز و کامێرای 108 مێگاپێکسڵ دەکات. وا بڕیارە چیپە نوێیەکە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی تەواو بکرێت و یەکەمین مۆبایلیش کە چیپەکەی لەسەر جێگیر ببێت، Galaxy S11 ببێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ