شاومی
12, ئازار 2020
مۆبایلەکانی Redmi Note 9 Pro و Redmi Note 9 Pro Max بە پڕۆسێسەری Snapdragon 720G ـەوە نمایشکران

کۆمپانیای Redmi ـی سەر بە کۆمپانیای Xiaomi، هەردوو مۆبایلەکانی Redmi Note 9 Pro و Redmi Note 9 Pro Max ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 720G ـەوە نمایشکردن.
هەر دوو مۆبایلەکە لە جۆری ئاست مامناوەندن و تاکە جیاوازی دیاری نێوانیان، ڕوونی و کارامەیی کامێراکانیانە.
Redmi Note 9 Pro
مۆبایلی Redmi Note 9 Pro خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.67 ئینج لە جۆری LCD و بە ڕوونی +FHD و وردی نیشاندانی 1080 بە 2400 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای کارامەیە بە ڕوونییەکانی 48 و 8 و 2 و 2 مێگاپێکسڵ، لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەیدا جێگیر کراوە.

لە ناوەوە، خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 720G ـی 8 نانۆمەتری و ڕامی 4 و 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 64 و 128 گێگابایتییە بە هەبوونی دەرچەی microSD و پاترییەک بە توانستی 5,020 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.7 ئینج.
- جۆر: LCD.
- وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- دیزاین:
- نۆچ: نییە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 720G (8 nm.
- گرافیک: Adreno 618.
- ڕام: 4 و 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 209 گرام.
- پاتری: 5,020 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto.
- سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری macro.
- چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک – microSD.
- ڕایەڵە: 4G/LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شین – سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MIUI 11 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 175$.
Redmi Note 9 Pro Max
لە زۆرینەی تایبەتمەندییەکاندا، Redmi Note 9 Pro Max هاوشێوەی Redmi Note 9 Pro ـە، بێجگە لەوەی کە کامێرای سەرەکی پشتەوەی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 33 وات دەکات. هەروەها خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایتییە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro Max:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.7 ئینج.
- جۆر: LCD.
- وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
- دیزاین:
- نۆچ: نییە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (Qualcomm Snapdragon 720G (8 nm.
- گرافیک: Adreno 618.
- ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
- بیرگە: 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8.8 میلیمەتر.
- کێش: 209 گرام.
- پاتری: 5,020 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 33 وات؛ بە 30 خولەک تاوەکو 50% پڕ دەبێت.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto.
- سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری macro.
- چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری Depth.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک – microSD.
- ڕایەڵە: 4G/LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: هەیە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – شین – سپی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری MIUI 11 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 202$.
نرخی مۆبایلی Redmi Note 9 Pro لە 175$ ـەوە دەستپێدەکات و مۆبایلی Redmi Note 9 Pro Max ـیش لە 202$ ـەوە. وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 16 ـی ئەم مانگەدا لە هیندستان بەردەست بکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.