تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 5, ئازار 2024

سۆشیاڵ میدیاکانی مێتا لە کار کەوتوون (نوێکراوەتەوە)

ماوەی چەند خولەکێک دەبێت هەموو سۆشیاڵ میدیاکانی کۆمپانیای مێتا ( فەیسبووک، ئینستەگرام و سرێدز) لە کار کەوتوون و هەموو بەکارهێنەرانی فەیسبووک هەژمارەکانیان کراونەتە دەرەوە، هەروەها ئینستەگرامیش کار ناکات بەڵام وەکو فەیسبووک هەژمارەکان نەکراونەتە دەرەوە.

هەروەها تۆڕی سرێدزیش بەهەمان شێوە هیچ ناوەڕۆکێکی نوێ پیشان نادات و پەیامی Sorry, something went wrong. Try again پیشان دەدات. بە پێچەوانەی هەموویانەوە وەتسئەپ بە بێ کێشە کار دەکات. بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی مێتا، ئاندی ستۆن، ڕایگەیاند کە بەکێشەیان زانیوە و سەرقاڵی چاککردنەوەین.

نوێ کراوەتەوە: ئاگادار بوونی مێتا لە کێشەکە زیادکراوە. 

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ