ژیری دەستکرد AI
12, نیسان 2024
مانگی داهاتوو سامسۆنگ زیرەکی دەستکردی گالەکسی بۆ چەند مۆبایلێکی دیکەی بەردەست دەکات

سامسۆنگ مانگی داهاتوو وەشانی One UI 6.1 بە نوێکارییەکی گەورەوە بۆ مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی 2022 و 2021ی بەردەست دەکات. بە پێی هەواڵێک بێت کە لە لایەن بەڕێوەبەر لە ماڵپەڕی کۆمەڵگەی سامسۆنگ بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات لە مانگی داهاتوو وەشانی One UI 6.1 بە زیرەکی دەستکردی گالەکسییەوە لە هەمان ئاستی زیرەکی دەستکردی مۆبایلی Galaxy S23 FE بۆ زنجیرە مۆبایلی Galaxy S22 و مۆبایلی Galaxy Z Fold4, Flip4 و زنجیرە تابلێتی Tab S8 بەردەست دەبێت. ئەو تایبەتمەندییانەی کە بۆ ئەم مۆبایلانە بەردەست دەبێت و بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون بریتین لە Generative Edit, Live Translate, Summary, Circle to Search و زیاتریش. بەڵام مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ساڵی 2021، واتە Galaxy S21, S21+, S21 Ultra, Z Flip3, Z Fold3، تەنها هەردوو تایبەتمەندی Circle to Search و Magic Rewrite بۆ بەردەست دەبێت. سامسۆنگ بەم هەنگاوە ڕێژەی بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکردی گالەکسی نزیک دەکاتەوە لە 200 ملیۆن، پاش ئەوەی لە کۆتایی مانگی داهاتوو گەیشتە 100 ملیۆن بەکارهێنەر.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.