Open AI
1, شوبات 2025
مۆدێلێکی بچووکتر و خۆڕایی o3 بۆ بەکارهێنەرانی چات جی پی تی ڕاگەیاندرا

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI دوو هەفتە پێش ئێستا ئاماژەی بە مۆدێلێکی نوێی تایبەت بە بیرکردنەوە – reasoning کرد بە ناوی o3 mini ئێستا ئەم مودێلەی بۆ تەواوی بەکارهێنەران بەردەست خست. بە پێی وتەی کۆمپانیاکە، ئەم مۆدێلە %24 خێراتر لە مۆدێلی o1-mini بیر دەکاتەوە و وردترە.
ئەمە بۆ یەکەمین جارە کە بەکارهێنەرانی Chat GPT بتوانن مۆدێلی تایبەت بە بیرکردنەوە بە خۆڕایی بەکار بهێنن، پاش ئەوەی کە مایکرۆسۆفت مۆدێلی o1 بۆ هەموو بەکارهێنەرانی کۆپایلت کرد بە خۆڕایی و دیپسیکیش تەواوی زیرەکییە دەستکردەکانی هەژاند.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.