ڕیەلمی
20, حوزهیران 2024
زنجیرە مۆبایلی Realme GT 6 بە پاتری 5,500 مللی ئەمپێر و چیپی SD 8s Gen 3 و زیاترەوە نمایش کرا

بەفەرمی ڕیەڵمی زنجیرە مۆبایلی Realme GT 6 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد، کە لە دوو مۆبایل پێکدێن Realms GT 6 و Realme GT 6T لە چەشنی Flagship Killer.
ڕوونماکانیان قەبارەی 6.78 ئینجە و لە جۆری AMOLED و ڕوونیان 1264*2780 پیکسڵە و تێکڕایی بوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە. ڕووناکی 6,000 نیت و بە پارێزەری Glass Victus 2 ڕۆپۆش کراون.

جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 8s Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و جۆرەکەی دیکەی Snapdragon 7+ Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە.
پاتری مۆبایلەکان قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاو کەرەوەی 120 وات. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 کار دەکات و چوار ساڵ نوێکاری ئەندرۆیدی پێ دەگات. نرخی جۆری ئاسایی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 599 یۆرۆ، هەروەها نرخی جۆری GT 6T بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 549 یۆرۆ دەبێت، بەڵام لە بازاڕەکانی عێراق نرخی مۆبایلەکان جیاواز دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.