سامسۆنگ 6, تشرینی یەکەم 2023

سامسۆنگ زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab A9ی نمایش کرد

 

سامسۆنگ بە بێ دەنگی زنجیرە تابلێتی Galaxy Tab A9ی نمایش کرد. زنجیرەکە دوو تابلێت لە خۆ دەگرێت، جۆری ئاسایی و جۆری پڵەس. جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 8.7 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 800×1300 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Mediatek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و بژاردەی ڕامی تاوەکو 8 گێگابایتە و بیرگەی 128 گێگابایت بەردەستە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 2 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 15 وات هەیە.

جۆری پڵەس خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی 1200 * 1920 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. چوار بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت. بە چیپسێتی سناپدراگۆن 695 بەهێز کراوە. وە جۆرێکی لێ بەردەست دەبێت کە پشتگیری لە 5G دەکات. کامێرای دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە. پاترییەکی قەبارە 7,040 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 15 وات لە خۆ دەگرێت. هەردوو تابلێتەکە کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 5.1 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکەن.

نرخی جۆری ئاسایی بە بێ پشتگیری کردن لە 5G (سیم کارد) بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 156 دۆلار و بە پشتگیری کردن لە 5G (سیم کارد) بۆ هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 192 دۆلار. نرخی جۆری پڵەس بە بێ پشتگیری کردن لە 5G (سیم کارد) و تەنها جۆری Wi-Fi بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 252 دۆلار و نرخی بۆ جۆری 5G (سیم کارد) و بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 276 دۆلار.

پێکهاتەکانی نێو پاکەتی Galaxy Tab A9، وەک دەبینرێت کەلەی بارگاوی کەرەوە بوونی نییە لە نێو پاکەتەکەدا + بەهەمان شێوەیە بۆ جۆری پڵەسیش.
سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ