سیستەمی وەگەرخەر 23, ئاب 2024

ئەپێکی نوێی گووگڵ پێشوەختە لەسەر لاپتۆپە نوێیەکانی ویندۆز بوونی دەبێت

گووگڵ ئەپێکی نوێی بۆ کۆمپیوتەر بە ناوی Essentials ڕاگەیاند کە هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکەی لە ئەپەکەدا کۆکردۆتەوە. وەک ئەپی Messages و Photos و بوونی بەستەر بۆ دابەزاندنی ئەپەکانی دیکەی گووگڵ. ئەم ئەپە بە شێوەیەکی بنچینەیی و پێشوەختە لە لاپتۆپە داهاتووەکانی ویندۆز بوونی دەبێت و یەکەمین کۆمپانیاش کە لەسەر لاپتۆپەکانی جێگیری بکات، HP دەبێت.

گووگڵ دەڵێت لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەتوانیت باشترین خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بەکار بهێنیت. دەتوانیت بۆ وێنە و ڤیدیۆی دڵخوازت لە ئەپی Google Photos بگەڕێی، لەگەڵ ئەوەش نامە بنێریت و وەربگریت.

گووگڵ هێشتا لیستی تەواوی ئەپەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام لە وێنەکەدا دەردەکەوێت جیا لەو دوو ئەپە Google Sheets, Google Drive, Nearby Share, Google One بوونیان دەبێت.

گووگڵ دەڵێت دەتوانیت هەر بەشێکی ئەپەکە، یاخوود تەواوی ئەپەکەش بسڕیتەوە ئەگەر پێویستت پێی نەبوو.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ