سامسۆنگ 7, تشرینی یەکەم 2024

مۆبایلی Galaxy A16 5G بە پشتگیری 6 ساڵەوە نمایش کرا: نوێکراوەتەوە

سامسۆنگ پاش دەنگۆیەکی زۆر، نوێترین مۆبایلی بە ناوی Galaxy A16 5G نمایش کرد. ئەم مۆبایلە دەبێت بە یەکەمین مۆبایلی ئاست نزمی کۆمپانیاکە کە پشتگیری تاوەکو 6 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە و ئەندرۆید بکات. ڕوونمای مۆبایلەکە 6.7 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز. کامێرای سێڵفی لە شێوەی دڵۆپەیە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ. چیپسێتی Exynos 1330 لەسەر جێگیر کراوە.

Screenshot

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 5 مێگاپێکسڵی و قووڵی 2 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 واتی هەیە. چوار ڕەنگی جیاوازی هەیە و بڕوانامەی IP54 هەیە بۆ بەرگری کردن لە پرشەی ئاو. نرخی مۆبایلەکە لە وڵاتی فەڕەنسا بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 249 یۆرۆ.

نوێکراوەتەوە: نرخ زیاد کرا.

سەرچاوە Sammobile
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ