ئای ئۆ ئێس
22, شوبات 2020
فەیسبووک ئەپی نوێی Creator Studio ـی تایبەت بە بەڕێوەبەردنی پەڕەکانی بۆ iOS و Android بەردەستکرد

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای فەیسووک ئەپی Creator Studio ـی بۆ سیستەمەکانی iOS و Android ڕاگەیاند و بەردەستی کرد.
ئەپەکە تایبەتە بە خاوەن پەڕەکانی فەیسبووک، تاوەکو بە ئاسانی بتوانن پەڕەکانیان بەڕێوە ببەن و بە باشی زانیاری و شیکارییەکانیان دەربارەی بڵاوکراوەکان و پەڕەکانیان وەربگرن. ئەپەکە هەمان کاری ماڵپەڕی Creator Studio دەکات.
لە ئەپەکەدا، خاوەن پەڕەکانی فەیسبووک دەتوانن چالاکییەکانی پەڕەکانیان بزانن، ڕاستەوخۆ وەڵامی نامە و لێدوانەکان بدەنەوە و ئاگادارکەرەوەیان سەبارەت بە گرنگترین زانیاری و ئامارەکان بەدەست بگات.
بە پێی فەیسبووک بێت، ئەپی Creator Studio خاوەن زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕەکەیەتی، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی لە ئێستادا بەردەست نین. بۆ نموونە؛ خاوەن پەڕەکان دەتوانن لە ئەپەکەدا دەستکاری سەردێڕ و پێناسی ڤیدیۆکان بکەن، بڵاوکراوەکان بسڕنەوە، ڕەشنووسەکان بڵاو بکەنەوە و کات بۆ بڵاوکردنەوەیان دابنێن، بەڵام ناتوانن بڵاوکراوەیەکی نوێ لە ئەپەکەدا بڵاو بکەنەوە.
ئێستا ئەپەکە بە نرخی خۆڕایی بۆ هەر دوو سیستەمی iOS و Android بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی دوگمەکانی خوارەوە بۆ ئامێرەکەتی دابگریت.
Facebook Creator Studio
دابەزاندن
Facebook Creator Studio
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.