مۆبایل و تابلێت
24, كانونی یهكهم 2019
ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Realme X50 5G ئاشکرا کرا

چەند هەفتەیەک دەبێت کۆمپانیای Realme بە شێوەی پچڕ پچڕ دیزاینی مۆبایلی Realme X50 5G ئاشکرا دەکات. ئەمڕۆش ڕێکەوتی نمایشکردنی ئاشکرا کرد.
کۆمپانیای Realme لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی Weibo ئاشکرای کرد لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتوودا بۆنەیەکی تایبەت لە شاری بەیجینی وڵاتی چین ڕێک دەخات و تێیدا مۆبایلی Realme X50 5G نمایش دەکات. وا دیارە مۆبایلەکە بە 2 بژاردەی ڕەنگەوە نمایش دەکرێت، هەروەها ڕەنگە جۆرێکی ئاست نزمتر بە ناوی Lite لە مۆبایلەکە بەردەست بکرێت. کۆمپانیاکە هیچی دیکەی سەبارەت بە مۆبایلەکە ئاشکرا نەکرد.

لە پێشوودا ئاشکرا ببوو کە مۆبایلی Realme X50 5G خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 765G دەبێت و 2 دانە کامێرا لەسەر چاڵی ژێر ڕوونماکەی لە پێشەوەدا جێگیر دەکرێت. هەروەها پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G و تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرای VOOC 4.0 دەکات.
نزیکەی 2 هەفتە ماوە بۆ نمایشکردنی مۆبایلەکە، هەر بۆیە ڕەنگە تاوەکو ئەو ماوەیە، زانیاری زیاتر دەربارەی ببیستین.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.