مۆبایل و تابلێت
3, تشرینی دووەم 2024
لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ڕێژەی ڕەوانەکردنی تابلێت %20.4 زیادی کردووە
بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی IDC، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ڕێژەی ڕەوانەکردنی تابلێت لە جیهاندا 39.6 ملیۆن یەکە بووە، بەروارد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %20.4 زیادی کردووە.
ئەپڵ هەر لە پلەی یەکەم ماوەتەوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی %1.4 ڕەوانەکردنی ئایپاد زیادی کردووە. هەروەها لە پلەی دووەم سامسۆنگ دێت، کە 12.6 ملیۆن یەکە تابلێتی ڕەوانەکردووە و بەڕێژەی %18.3 زیادی کردووە.
هەروەها ئەمازۆن لە پلەی سێیەم دێت لە ڕووی ڕێژەی ڕەوانەکردنەوە، کە 4.6 ملیۆن یەکەیە و %111.3 زیادی کردووە بەروارد بەهەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو. لە پلەی چوارەمیش کۆمپانیای هواوەیە، کە ڕێژەی ڕەوانەکردنی %44.1 زیادی کردووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.